یەکەمین ڕۆژی وۆرکشۆپەکانی یونی تالێنت بە سەرکەوتوویی دەستی پێکرد
Oct 21, 2025








یەکەمین ڕۆژی وۆرکشۆپەکانی ئیڤێنتی UniTalent بە بەژداریی ژمارەیەکی بەرچاو لە خوێندکارانی زانکۆی راپەڕین - کەمپەسی رانیە، بە سەرپەرشتی مامۆستا پەیوەند مەحمود، پسپۆڕی کارگێڕی کار، دەستی پێکرد.
وۆرکشۆپەکە بە ناونیشانی “داهێنان و نوێگەری لە بەڕێوەبردن و پلانی پرۆژە“ بەڕێوەچوو و دەرفەتێکی بێ وێنە بوو بۆ خوێندکاران بۆ پەرەپێدان و فێربوونی زانستە نوێکارییەکان لە بواری کارسازی.
ئەم وۆرکشۆپانە بە مەبەستی پێشکەشکردنی زانیاری چڕ و ڕاهێنانەوەی پراکتیکی ڕێکخراون، بەشێوەیەک کە بەژداربووان بتوانن بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ سوود لە باشترین ئەزموون و پراکتیزەکانی جیهانی کارسازی وەربگرن و توانای گەشەپێدانی بیرۆکەی نوێ و داهێنەرانە بەدەست بهێنن.