سەدان خوێندکار بەشداری دووەمین رۆژی وۆرکشۆپەکانی یونی تالێنت دەکەن

Oct 22, 2025




none
none
none
none
none
none
none
none

دووەمین رۆژی وۆرکشۆپەکانی یەکەمین ئیڤێنتی UniTalent بۆ کارسازی و داهێنان، بە بەشداری زیاتر لە سەد خوێندکاری زانکۆی راپەرین لە کەمپەسی قەڵادزێ بەڕێوەچوو.

د. بیلال رەئوف، پسپۆری ئابوری سیاسی و راوێژکاری دارایی، وۆرکشۆپێکی تایبەتی سەبارەت بە کاریگەری زیرەکی دەستکرد (AI) و بیرۆکەی داهێنەرانە لە بەرەوپێشبردنی کار و پرۆژەکاندا پێشکەش کرد.

، ئامانجی وۆرکشۆپەکە پەروەردەکردنی توانا و لێهاتوویی خوێندکارانە لە بوارەکانی کارسازی و داهێنان، هەروەها ئامادەکردنیانە بۆ بازاڕی کار لە سەردەمی تەکنەلۆژیای پێشکەوتوودا.

وۆرکشۆپەکە دەرفەتێکی گرنگ بوو بۆ فێربوونی شێوازە نوێیەکانی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد لە گەشەپێدانی پرۆژە داهێنەرانەکاندا.