١٠٠ خوێندکار لە وۆرکشۆپی مارکێتینگی یەکەمین ئیڤێنتی یونی تالێنت بەشداریان کرد

Oct 23, 2025




none
none
none
none
none
none

قەڵادزێ- لە چوارچێوەی چالاکییەکانی یەکەمین ئیڤێنتی یونی تالێنت وۆرکشۆپێکی تایبەتمەند دەربارەی مارکێتینگ و ستراتیژییەکانی چوونە بازاڕ لە زانکۆی راپەڕین، کەمپەسی قەڵادزێ بەڕێوەچوو.

ئەم وۆرکشۆپە کە لە ڕۆژی چوارشەممە، ٢٣ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥ ئەنجامدرا، بە سەرپەرشتی پ.ی.د. شوان حەسەن بەڕێوەبەری خوێندنی باڵا لە زانکۆی راپەڕین بەڕێوەچوو و نزیکەی ١٠٠ خوێندکاری زانکۆی راپەڕین لێی سوودمەند بوون.

بیرۆکەی نوێ و سەردەمیانە, بە پێی زانیارییەکان، وۆرکشۆپەکە پڕ بوو لە زانیاری پێویست و نوێ دەربارەی شێوازەکانی مارکێتینگی سەردەم و چۆنیەتی پێشکەشکردنی بیرۆکەی نوێ بە بازاڕ، کە ئەم بابەتانە لە گرنگترین پێداویستییەکانی گەنجانی خوێندکار بۆ هاتنە بازاڕی کار دادەنرێن.

خوێندکارانی بەشداربوو دەرفەتیان بەدەستهێنا کە لە نزیکەوە ئاشنا بن بە ستراتیژییە سەرکەوتووەکانی چوونە بازاڕ و شێوازە پیشەییەکانی بازرگانی لە سەردەمی ئێستادا.

ئەم وۆرکشۆپە بەشێکە لە بەرنامەی فراوانی یەکەمین ئیڤێنتی یونی تالێنت کە ئامانجی گەشەپێدانی لێهاتوویی و توانای خوێندکارانە لە بوارە جیاجیاکاندا.