Back to posts

Talent Hub Post

دووەم ڕۆژی وۆرک شۆپەکانی یونیتالێنت

سەدان خوێندکار بەشداری دووەمین ڕۆژی وۆرک شۆپەکانی یونیتالێنت دەکەن

none
none
none
none
none
none
none
none

دووەمین رۆژی وۆرکشۆپەکانی یەکەمین ئیڤێنتی UniTalent بۆ کارسازی و داهێنان، بە بەشداری زیاتر لە سەد خوێندکاری زانکۆی راپەرین لە کەمپەسی قەڵادزێ بەڕێوەچوو.

د. بیلال رەئوف، پسپۆری ئابوری سیاسی و راوێژکاری دارایی، وۆرکشۆپێکی تایبەتی سەبارەت بە کاریگەری زیرەکی دەستکرد (AI) و بیرۆکەی داهێنەرانە لە بەرەوپێشبردنی کار و پرۆژەکاندا پێشکەش کرد.

، ئامانجی وۆرکشۆپەکە پەروەردەکردنی توانا و لێهاتوویی خوێندکارانە لە بوارەکانی کارسازی و داهێنان، هەروەها ئامادەکردنیانە بۆ بازاڕی کار لە سەردەمی تەکنەلۆژیای پێشکەوتوودا.

وۆرکشۆپەکە دەرفەتێکی گرنگ بوو بۆ فێربوونی شێوازە نوێیەکانی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد لە گەشەپێدانی پرۆژە داهێنەرانەکاندا.